نوسەران

٭٭٭قـــــــــــــوربانی و ئــــــادابەکانی٭٭٭

٭٭٭قـــــــــــــوربانی و ئــــــادابەکانی٭٭٭

م/ باوان گە ڵالەیی


زۆر پرسیاردەکرێت دەربارەی قوربانی و چۆنیەتی کردنی بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی بەتەمان قوربانی بکەن ، زۆرترین پرسیاردروست دەبێت لەم کاتەدا لەخزمەتاندا چەند ئاداب وڕێنماییەکی شەرعی دەخەمە پێش بەو ئومێدەی خوای گەورە لێمان قبوڵ بکات
بـــــــــِسمِ اللهِ الرحمٓنِ الرحیم :
قوربانی ( الاضحیة)) له زمانه وانی و شه رعدا بەواتای
اسم لما یذبح من النعم تقرباً الی الله یوم عید النحر الی آخر ٲیام التشریق : واتە لەشەرعدا بریتیە لەو ئاژەڵەی کە سەردەبڕدرێت وەکو(( مانگاو وشترو مەڕو بزن)) بۆ نزیک بونەوە لەخوای گەورە ،،،،،،،
مَشٗـــــــروعیتُها : یەکێکە لەوعیبادەتانەی کە خوای گەورە فەرمانی کردووە بەئەنجام دانی [فَصَلِ لِرَبِكَ وانٗحَرُ]٭٭فَضٗــــــــلها : گەورەی قوربانی کردن ، یەکێکە لە و عیبادەتە خێرانەی کەخوای گەورە فەرمانی پێکردووە و پێغەمبەری خۆشەویستمان ئەنجامی داوە کەواتە
خوشکی ڕێزدار ((پارەکەت زایە مەکە لە جوانکاری لوت و برۆ هەڵگرتن و جوانکاریە ناشەرعیەکان )) نیوەی ئەوپارەیەبدە بە مەڕێک خۆت و خانەوادەت سود مەندی دونیاو قیامەت بن ،،،
قال رسول الله صلی الله علیه وسلم (( ما عمل آدمي من عمل یوم نحر احب الی الله من ٳهراق الدم وٳنـــــه لیٲتي یوم القیامة بقرونها وٲشعارها وٲظفارها وان الدم لیقع من الله بمكان قبل ان یقع في الارض ،،،،،،،
حـــــكـــــمــــها: ئایە قوربانی کردن واجبە یان سوننەتە؟؟؟
چەند بۆچونێک دەربارەی واجب بوون و سوننەت بونی قوربانی هەیە بەکورتی دەیخەمە ڕو .
یەکەم: لای پێشەوا ئەبو حەنیفەو یوسف واجبە ، وە بۆچونی هەندێک لە زانایانی حەنبەلیەکانن واتە هەرکەسێک پارەی هەبێت دەبێت قوربانی بکات بەڵگەشیان ئەم فەرمودەیە
((مَنٗ كانَ له سعة ولم یُضَحِ فلا یقربن مصلانا)) رواه احمد 8274 وابن ماجة 2123 الراوي ابو هریرة وقال احمد الشاكر حسن اسناده وصصحه الالباني
واتە هەرکەسێک توانای کڕینی قوربانی هەبێت و نەیکات نەیەتە نێو نوێژمانەوە مەبەستی نوێژی جەژنی قوربانە والله اعلم
تێبینی : هەرچەندە ئەم فەرموودە پێشەوا ئەحمەد لەموسنەددا هێناویەتی بەڵام بەڵگەکانی تر بەهێزە بۆیە خۆی بەواجبی نەزانیوە،
بەڵگەی دووەم : بۆچونی زورینەی زانایانە کەواجب نیه بەڵام خێرێکی گەورەیە ،ئەمەش بۆچونی پێشەوا (شافعی و مالک ئەوزاعی و ئەحمەدە)خوایان لێ ڕازی بێت ،
بەڵگەیشیان زۆر یەکێک لەوبەڵگانە بریتیە لەم فەرموودەیە
((اذا رایتم هلال ذي الحجة واراد احدكم ان یضحي فلیمسك عن شعره ،،،،)) دەفەرمون مادام وشەی اراد بەکارهێناوە کەواتە واجب نیە والله اعلم
شـــــــــــــروطـــــــ الاضحیة : لەشەرعی پیرۆزی ئیسلام چەند مەرج وشەرتێک دانداراون بۆ قوربانی کردن ئەمانەن:
۱-دەبێت ئاژەڵی ماڵی بێت وەکو( وشترو مانگاو بزن و مەڕ) گامێشیش دەبێت ئەگەر بزنێکی کێوی لە بەچکەییەوە بەخێوکرا لای بزنی ماڵی لای هەندێک زانا دروستە والله اعلم ،
۲-دەبێت ڕەچاوی تەمەنی ئەو ئاژەڵانە بکرێت بۆنمونە وشتر دەبێت پێنج ساڵی تەواوکردبێت لەساڵی شەشەم دابێت مانگا دەبێت دوساڵی تەواوکردبێت لەسێهەمدابێت بزن ساڵی تەواوکردبێت چوبێتەدووەم ساڵ مەڕوبەران دەبێت شەش مانگی تەواوکردبێت.
۳-نابێت ئەو حەیوانە عەیب داربێت وەکو کوێر یاخود قاچی شکابێت یاخود توشی گەڕی وگولی هاتبێت
تێبینی :بەرانێک بۆ خێزانێک دەبێت هەرچەندە زۆربن بەڵام نابێت لەدوری یەک بن بۆنمونە هەمو کچ وکوڕەکانی لەدەرەوەی وڵات بن ،
دروست نیە لەجیاتی کرێی قەساب سەروپێی و پێستی ئاژەڵەکە بدرێت ،
لەقوربانیدا دروستە خۆت لێی بخۆیت و هەڵیشیبگریت وبیکەی بەخێر،،،
وەرگیراوە لەم کتێبە ناوازەیە لەشەرحی مینهاجی پێشەوا نەوەوی بەدەستکاری هەندێک بابەت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close