تەندروستیكوردستانهەواڵ

نەخۆشخانەی قەسرێ بە سەرجەم پزیشک و کارمەندەکانیەوە کەرەنتین کرا

دوای ئەوەی گومانلێکراوێک سەردانی دەکات، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەسرێ کەرەنتین دەکرێت.
شەوی ڕابردوو ژنێک دەچێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەسرێ، کە سەرجەم نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای تێدابووە، ڕاستەوخۆ دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی گشتی چۆمان، لەوێ پشکنینی بۆ دەکرێت و تاکو ئێستا ئەنجامی پشکنینەکەی دەرنەچووە.

دواتر ولەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ، تەواوی نەخۆشخانەکە لەکاتژمێر 10 ی شەوی ڕابردوەوەوە کەرەنتین کراوە.

دوای کەرەنتینکردنی ڕێگە نەدراوە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە بچنەدەرەوە و هیچ کەسێکیش ڕێگەی چونەژورەوەی پێ نەدراوە. .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close