ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستانهاوپۆلنەكراوهەواڵ
بەمەبەستی ئازادکردنی م.ک.رێکار، بزووتنەوە و بەرپرسانی ئیتالیا کۆبونەوە

شاندکی بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەردۆسێی مامۆستا کرێکار لەگەڵ قونسولی ئیتالیا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ٢٢/١٢/٢٠٢٥ شاندێکی بزووتنەوە ئیسلام بە سەرپەڕشتی د.عبدوڵڵا وەرتی ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی هاوڕێ سەردانی بەرێز
تۆماسۆ سەنسۆنی قونسوڵی گشتی ئیتالیایانکرد و؟سەرەتای کۆبونەوەکە چەندین بابەتی سیاسی و نێودەوڵەتی و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی بەغداو هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە باسی دۆسێی مامۆستا کرێکارو ئاسانکاری بۆ ئازادبوونی کەتەوەرەیەکی گرنگی دیدارەکە بووە تاوتوێ کراوە.
لای خۆیەوە قونسولی ئیتاڵیا تێگەیشتنی ئەرینی باشی هەبوو بۆ ئەو بابەتانەی نێوان ئیتالیا و بزووتنەوەی ئیسلامی.
لای خۆشیانەوە شاندی بزووتنەوە سوپاسی هاوکاری و تێگەیشتنەکانی ناوبراویان کردووە.
بڕیار بوو مامۆستا وەلید برای مامۆستا ک.رێکار بەشداری کۆبونەوەکە بکات، بەڵام بەهۆی نزیکی کۆبونەوەکە و دوری بەڕێزیان نەیتوانی بەشداربێت.




