
موقتەدا سەدر، جارێکیتر دەرکەوتەوەو بە پەیامێک بۆ داخستنی باڵوێزخانەی ئەمەریکاو دەرکردنیان لە عێراق هاتەوە ناو کایە سیاسییەکەوە.
کەمێک لەمەوبەر، موقتەدا سەدر، لە تۆڕی ” ئێکس” پەیامێکی دژی ئەمەریکا بڵاوکردەو لە پەیامەکەدا دەڵێت:” داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و دەرکردنی باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق دەکەم”.
سەدر لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت:” هەموو ئەو تاوانانەی ئی سرا ئیل دەیکات، بە پشتیوانی ئەمەریکا ئەنجامی دەدات.
سەدر، لە پەیامەکەیدا داواش دەکات کە دەرکردنی ئەمەریکییەکان لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانەکەیان لە ڕێگەی ئامرازە دیپلۆماسییەکانەوەو دوور لە توندوتیژیی بێت و دەشڵێت: ئەم ڕێگەیە بۆ ئەوان زیانبەخشترە لە بەکارهێنانی هێز، چونکە ئەمە ڕێگری دەکات لەوەی کە ئەمەریکییەکان بیانوویان هەبێت بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




