وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاویکردەوە، کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە رێژەی ٤٥% کەمکرایەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، بڕیارماندا، کرێى خوێندنى پارالێل و ئێوارانى لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەڕێژەى ٤٥% هاوشێوەى ساڵى رابردوو بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەم بکەینەوە”.
باسلەوەشکراوە، بڕیارەکە خوێندنى دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، بۆ جاری دووەم بڕیاریدا بە زیادکردنى ڕێژەیەک لە کورسى خوێندن بۆ پلانی وەرگرتنی کۆلێجەکانی کۆمەڵەی پزیشکی لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، ئامانج لەم بڕیارەش رەخساندنى دەرفەتى زیاترە بۆ دەرچوانی سەرکەوتوی قۆناغی ئامادەیی.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ساڵی رابردوو نرخی خوێندنی ئێواران و پارالێل بە رێژەى لە ٤٥% کەمکرایەوە.