كوردستانهەواڵ

پارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێم و موچە دابەشدەكرێت

میدیای گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردووە كە 320 ملیار دینارەكەی عێراق گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و سبەینێ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

سایتی سبەی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە ئاشكرای كردووە پارەكەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و سبەینێ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی (320) ملیار دینارەكەی هەرێم دەربڕی بوو ئەمڕۆش خراوەتە سەر حسابی هەرێمی كوردستان. 
ژیان بۆ پشتراست كردنەوەی زانیاریەكان پەیوەندی كرد بە بەڕێوەبەری لقی هەولێر بانكی ناوەندی عێراقیەوە، بەڵام پەیوەندیەكان بەردەست نەبوون. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close