ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 76سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 42 دۆلار و 44 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی نزیكەی دۆلارێك لەدەستدانی  نرخەكەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا بڵاوبوویەوە بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزینێكی خێرا كرد، لەگەڵ بڵابونەوەی جێگیری تەندروستی سەرۆكی ئەمریكاش نرخەكە رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close