
باسک نێت – کەرکوک
بکوژی شۆفێری تاکسییەکەی قەرەهەنجیر دەستگیرکرا
دوای 9 رۆژ لەکوشتنی شۆفێری تاکسییەکەی کەرکوک و دۆزینەوەی تەرمەکەی لەنزیک چەمی گۆران، ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرابون.
لەلایەن ئاسایشی قەزاو ناحییەکانی کەرکوکەوە توانرا بکوژی شۆفێرەکە دەستگیربکرێت و لەبەردەم ئەفسەرو دادوەردا لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
وتیشی، بکوژەکە کەسێکی دیکەی لەگەڵدا بوە و ناسراوەتەوەو لەهەوڵی دەستگیرکردنیدان.
بکوژەکانی خەڵکی شاری کەرکوکن و بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە