عێراقهەواڵ

گەندەڵییەکانی بریکاری وەزارەتی کارەباش ئاشکرابوو

گەندەڵییەکانی بریکاری وەزارەتی کارەباش ئاشکرابوو

باسک نێت
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، لە ماڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن، دەست بەسەر نزیکەی 9 ملیار دینارو حەوت خشتە ئاڵتوندا گیراوە.

دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت ، دوای چاودێری و گەڕانی وورد لە نێو خانوەکانی خالید عەزای عەتییە بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن، دەست بەسەر ئەو بڕە پارەو ئاڵتونانەدا گیراوە.

پێشتر خالید عەزای عەتییە بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە دەستگیرکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close