بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بکات.
باسک نێت
ئەردۆگان به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌باره‌ی سەردان و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان، پێشتر محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، گفتوگۆ لە بارەی چه‌ندین بابه‌تی هەستیارەوە دەکەن، له‌وانه پرسی ئاو و ئاسایش و بازرگانی.
ئه‌ردۆگانیش، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، له‌دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە