عێراقكوردستانهەواڵ

حکومەتی عێراق داوای ٩٥٠ ملیار دینار لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

باسک نێت

وەزارەتی دارایی عێراق بەنووسراوێکی فەرمی داوای داهاتی ناوخۆی چەند مانگی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی نووسراوەکە، وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات (950) ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆی هەرێم ڕادەست بکات و بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکەی بەغدادی نەداوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە کە، ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی داوادەکات داهاتی ناوخۆی مانگەكانی رابردووەو حکومەتی هەرێم ڕادەستی بەغدادی نەکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند: مانگانە نزیکەی 300 بۆ 350 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیان هەیەو لەسەرەتای مانگی چواری ساڵی ڕابردووەوە 45 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتیان داوەتە عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close