ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

بەغدا جارێکی تر داوای گرێبەستە نەوتیەکان لەهەرێم دەکات

بەغدا جارێکی تر داوای گرێبەستە نەوتیەکان لەهەرێم دەکات

باسک نێت
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە، ئامادەکاریەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بووەو لەڕووی تەکنیکیەوە هیچ گرفتێک نەماوە تەنها گرفت لە جۆری گرێبەست و تێچووی دەرهێنانی نەوت هەیە لەگەڵ هەرێم.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەفەڕمی داوای سەرجەم گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێمیان کردووە و وەزارەتی نەوت بەو گرێبەستانەدا دەچێتەوە تا تێچووی ڕاستەقینەی دەرهێنانی نەوت بزانرێت و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکان بەبەغدایان ڕاگەیاندووە هەر بەرمیلێک نەوت ۲٦ دۆلار تێچووی هەیە، بەڵام لە یاسایی بوودجەی عێراق بڕی ۷ دۆلار کەمتر بۆ تێچووی بەرمیلێک دانراوە و وەزارەتی نەوت و حکومەتی عێراق لەبەردەم دوو بژاردەدان کە بریتیە لە هەموواری یاسای بوودجە و چوونە ژێرباری ئەو تێچووەی دوای پێداچوونەوە بەگرێبەستەکان دەست نیشان دەکرێت یان هەمواری گرێبەستە نەوتیەکان تا لەگەڵ سیاسەتی نەوتی عێراق بگونجێت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close