جیهانعێراقهەواڵ

حكومەتی عێراق نوێنەرایەتی حوسییەكانی لە بەغداد ئاگادار كردووە بە قەدەغەكردنی تەواوی چالاكییەكانیان

حكومەتی عێراق نوێنەرایەتی حوسییەكانی لە بەغداد ئاگادار كردووە بە قەدەغەكردنی تەواوی چالاكییەكانیان
”
باسک نێت
حکومەتی عێراق سەرکردەو کەسایەتییەکانی سەر بە گرووپی ئەنساروڵا (حوسییەكانی یەمەن)ی كە ئێستا لە عێراقن، ئاگادار کردەوە لەوەی رێگەیان پێنادرێت لە چوارچێوەی خاکی عێراقدا بەشداری لە هیچ چالاکیەکی میدیایی و سیاسی یان قەدەغە کراودا بكەن.

بەرپرسێکی باڵا لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە رۆژنامەی “العربي الجدید”ی راگەیاندووە، رێنماییەکە قەدەغەکردنی تەواو بەسەر ئەندامانی گروپەکەدا دەسەپێنێت کە لە ساڵی 2018ەوە لە عێراقن، لە چوارچێوەی نوسینگەی نوێنەرایەتی ئەنساروڵا”و رێگەیان پێنادرێت بە ئەنجامدانی دیدارو کۆبوونەوە، کۆنفرانسی رۆژنامەوانی یان سیمینار، یان جوڵەكردن لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكانی نیشتەجێبوون لە عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق شوێنی نیشتەجێبوونی نوێنەرایەنی حوسییەکانی دەستنیشانکردووە و فەرمانی کردووە کە پێشوەختە ئاگاداری بکەنەوە سەبارەت بە هەر گەشتێک لە ناو پایتەخت یان پارێزگاکانی دیکە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەندامانی گروپەکە لەو بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە، رێنماییەکە بە روونی هەر چالاکییەک کە دژی سعودیە یان دەوڵەتانی دیکەی ناوچەیی بکرێت لە ناو خاکی عێراقەوە قەدەغە دەکات، ئەو کارانە بە پێشێلکردنی بنەماکانی دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری گەلانی دیکە دادەنرێت، لە دەستوری عێراقدا چەسپاون.

جەختیشكردووە، ئەندامانی گرووپەکە چیتر رێگەیان پێنادرێت هیچ چالاکیەکی سیاسی یان میدیایی پەیوەندیدار بە شەڕی ئێستای یەمەن رێکبخەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close