جیهانهەواڵ

فڕۆکەیەکی جەنگیی فەرەنسا کەوتە خوارەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزی ئاسمانی فەرەنسا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.

وەزارەتی ھێزە چەکدارەکانی فەرەنسا رایگەیاند، فرۆکەی جەنگی (میراج 2 هەزار دی) لە ئەرکێک دەگەڕایەوە و درەنگانی شەوی سێشەممە کەوتە خوارەوە.

تیمەکە پێکهاتبوون لە فڕۆکەوانێکی جەنگی و ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانیی کە بەرپرسیار بوو لە سیستەمی چەک.

تاوەكوو ئێستا تەرمێک دەرهێنراوەتەوە، گەڕان بەدوای تەرمەكەی دیکەشدا بەردەوامە. لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستی پێکردووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close