وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی 6ی بڵاوكردەوە، كە وەزارەتێك و سەرۆكایەتییەك و هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەی تێدا نییە.
وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، سبەینێ چوار شەممە ٢٠٢٤/٧/١٠ بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٧/١١، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
ئاشكراشی كردووە، (وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمان) لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان بەتەواوی لەبەغداوە نەهاتووە.
بەپێی زانیارییەکانی باسک نێت جیاوازی زۆر هەیە لنێوان لیستی مووچە خۆرانی هەرێم لەگەل مانگەکانی دیکە ،ژمارەیەکی زیاتر مووچەخۆر نوسراوە و بەغداش دەزانێت لەماوەی ئەم چەند مانگەدا هیچ دامەزراندنێک لەهەرێم ئەنجام نەدراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە