جیهانهەواڵ

بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و 7 کۆچبەر خنکان

7 كۆچبەر خنكان و 19ی تر رزگاركران
بەلەمێكی كۆچبەران نقوم بوو
باسک نێت
بەلەمێكی كۆچبەران لە 26 كەسەوە نقوم بوو، پاسەوانی سنوری توركیا تەرمی 7 كۆچبەری دۆزیوەتەوەو 19 كۆچبەری تر رزگاركراون.
عەلی یرلی كایا وەزیی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، تەرمی 7 كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ویلایەتی ئیزمیری خۆرئاوای توركیا دۆزراوەتەوە.
بەپێی قسەی كایا، لەسەر بنەمای ئاگاداركردنەوەیەك كە بە پۆلیسی پاسەوانی كەناراوەكان گەیشتووە، كۆچبەرانی نایاسایی لە ناوچەی (چەمە) لە ویلایەتی ئیزمیر بینراون، بۆیە هێلیكۆپتەرو تیمی ژێرئاوگەڕو 4 بەلەم رەوانەی ناوچەكە كراون.
لە ئەنجامی هەوڵەكەدا، وەكو وەزیری ناوخۆی توركیا دەڵێ: 19 كۆچبەر رزگار كراون، تەرمی 7 كۆچبەریش دۆزراوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close