كوردستانهەواڵ

بازنەی بایكۆت فراوانتربوو دەرگای زۆربەی قوتابخانەكانی سلێمانی داخران

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە، دەرگای زۆربەی قوتابخانەكانی سلێمانی داخران و پرۆسەی خوێندن ڕاوەستاوە.

باسک نێت – سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەشێكی زۆر لە مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی نەچونەتەوە هۆڵەكانی خوێندن و لە بەشێك لە قوتابخانەكان بەتەواوەتی پرۆسەی خوێندن ڕاگیراوە.

ئەوەشیان خستەڕوو: مامۆستایان نیگەرانن لە دواكەوتنی دابەشنەكردنی مووچەو هۆشداری دەدەن لەئەگەری بەردەوامی ئەو كێشەیە پرۆسەی خوێندن پەكی دەكەوێت.

جێگەی باسە، زیاتر لە دوو مانگە مووچە لە هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوەو ئەوەش ژیانی مووچەخۆرانی قورسكردوەو تا ئێستا چارەنوسی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 دیار نیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close