ئابووریعێراق

وەزیری نەوتی دەڵێت: عێراق پابەندە لەبارەی بە بازاڕكردنی نەوتی خاو بەگوێرەی دیدێكی ستراتیجی

وەزیری نەوتی عێراق:
عێراق بەلایەوە مەبەستە بە بازاڕكردنی نەوت بەگوێرەی بنەما زانستیەكان و دیدێكی ستراتیجی روون بێت
باسک نێت
وەزیری نەوتی دەڵێت: عێراق پابەندە لەبارەی بە بازاڕكردنی نەوتی خاو بەگوێرەی دیدێكی ستراتیجی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەی ساڵانە، سەبارەت بە پەساندنی بڕی تەرخانكراو بۆ گرێبەستە نوێكان لەگەڵ كۆمپانیا كڕیارەكانی نەوتی خاوی عێراق بۆ ساڵی (2025)، كە لەگەڵ كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) گرێبەستیان كردووە، حەیان عەبدولغەنی، پابەندی وەزارەتەكەی دووپاتكردووەتەوە لەبارەی بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق بەگوێرەی بنەما زانستیەكان و دیدێكی ستراتیجی روون، بۆ بەدیهێنانی كاریگەری و ئامادەبوون لە بازاڕە جیهانیەكان.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە: كۆبونەوەكە میكانیزم و دیدە ستراتیجیەكانی خستووەتە بەرباس، كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە پیادە دەكرێت لە دیاریكردنی بڕی تەرخانكراو و بەردەست بۆ هەناردەكردنی بۆ بازاڕە جیهانیەكان پاڵپشت بە گرنگی بازاڕی دیاریكراو، وێڕای قەبارەی خواست و داهاتە داراییە بەدەستهاتووەكان لە یەك بەرمیلێكدا، بۆ ئەوەی رێژەی تەرخانكراو بۆ بازاڕە جیهانیەكان سەرەكییەكان لە هەناردەی نەوتی خاو دیاریبكرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close