ئابووری
نرخی زێڕ زیاتر دابەزینی تۆمار كرد

نرخی زێڕ لەسەر ئاستی دنیا دابەزین لە نرخەكەی تۆمار كرا، بۆ هەر ئۆنسێك 70 دۆلار لە بەهاكەی دابەزی.
باسک نێت
ئەمڕۆ هەینی 20ـی كانوونی یەكەم، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەك بە دوو هەزار و 600 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمە لە كاتێكە هەفتەیەك پێش ئێستە بە دوو هەزار و 670 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا.
ئەو دابەزینەی نرخی زێڕٍ یەكەم دابەزینە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بۆ هەر مسقاڵێك چەند هەزارێك دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان:
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 475 هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 556 هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 635 هەزار دینارە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



