
بزوتنەوەی حەماس داوا لە کۆمەڵگەی نێەدەوڵەتی دەکات, فشار لە قەوارەی زایۆنی بکات بۆ کۆتاییھێنان بە تاوانە بەردەوامەکانی کۆمەڵکوژیی و پاکتاوی ڕەگەزیی و ڕاگواستنی زۆرەملێی دانیشتوانی غەزە .
بزوتنەوەکە ل ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیبەوەشکردووە ،لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمرۆ, رژێمی زایۆنی زیاتر لە ١٥٢ ھەزار فەلەستینی شەھید و بریندارکردووە کە زۆرینەیان ژن و مناڵن جگە لەوەی زیاتر لە ١١ ھەزار کەسی دیکەش بێسەر و شوێنن،
بزوتنەوەی حەماس دەشڵێت؛ ئەمڕۆ ھەینی کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە رۆژی ھاوسۆزی مرۆڤایەتی ناسراوە, جارێکی دیکە قەبارەی داوان و وەحشیگەریی و شەڕی کۆمەڵکوژیی گەلەکەمان لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنییەوە کە ٤٤١ رۆژە بەردەوامە, بیری ھەموولایەکی دەخەینەوە .
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




