كوردستانهەواڵ

له‌‌ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ ڕانیه‌ كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سیش برینداربوون

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، له‌ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ ڕانیه‌ كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سیدیكه‌ش برینداربوون

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و 29-6-2020 كاتژمێر 9:30 تەرمی هاوڵاتی (س،ع،آ) تەمەن 30 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەیە. هاوکات دوو برینداری تر لەگەڵ تەرمی ناوبراو گەیەندارنە نەخۆشخانە، بەناوەکانی (ع،ع،آ) تەمەن 38 ساڵ دانیشتوی ڕانیە کەدەکاتە برای کوژراوەکە، وە برینداری دووەم بەناوی (م،آم) تەمەن 17 دانیشتوی ڕانیە کە هەردوکیان لە ڕەگەزی نێرن وە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و برینەکەیان جێگیرە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: کوشتن و بریندار کردنی ناوبراوان لە ڕوداوێکی تەقەکردن لەناو دوکانێکی مۆبیلیاتدا بووە. بە وتەی بریندار (ع،ع،آ) لەلایەن کەسێکەوە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لە ناو دوکانەکەیدا تەقەیان لێکراوە و بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی ناوبراون.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌رین ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی ناوبراو، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە لەگەل فەرمانی دەستگیر کردن بۆ کەسەکەی تەقەی کردووە بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close