كوردستانهەواڵ

هه‌ڵه‌بجه‌..مناڵێکی چوار ساڵ بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە وردەکاری خنکانی مناڵێکی تەمەن چوار ساڵی لەئاوی سیرواندا ئاشکرا کرد…
رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی سەردانکردنی ئاوی دەریاچەی سیروان، خێزانێک دەچنە نزیک دەریاچەکە لەنزیک گوندی ئیمامی زامن ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب چیرۆکی – رەنگ رەشیان پێ بووە، دەکەوێتە ناو دەریاچەکە، مناڵێکی تەمەن ٤ ساڵی تێدا بووە، لەناو ئاوەکەدا دەخنکێت…
دەشڵێت: تیمەکانی بنکەی پۆلیسی سیروان و بنکەی بەرگری شارستانی سیروان ودانیشتوانی گوندەکە، تەرمی مناڵەکە و ئۆتۆمبێلەکەیان دەرهێنایەوە و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا، لەبنکەی پۆلیسی سیروان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆرووداوەکە رێکخراوە…
بەداخەوەین بۆرووداوەکە، خوای گەورە سەبووری کەسوکار و بنەماڵەکەیان بدات…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close