
نرخی نەوت بەرزبووەوە و عێراق باری لەناکاوی ڕاگەیاند
باسک نێت
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 3.54 دۆلار بەرزبووەوە و بە 112.19 دۆلارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسیش 2.68 دۆلار بەرزبووەوە و بە 98.23 دۆلارە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە حکومەتی عێراق بەکارهێنانی “هێزی قاهیرە”ـی لەسەر هەموو کێڵگە نەوتییەکانی راگەیاند کە لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە پەرەیان پێدراوە و جەنگی ئێرانیش پەرەی سەند، هاوکات ئەمریکا هەزاران سەربازی دەریایی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




