
وەزارەتی تەندروستیی غەزە نوێترین ئاماری قوربانییانی بۆردومانەکانی ئیسرائیلی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە دەستپێكی شەڕەوە تائێستا 22 هەزار و 600 هاوڵاتیی فەڵەستینی سەهیدبوون و 57 هەزار و 910 كەسیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لەبارەی ژمارەی شەهید و بریندارەكانی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا 22 هەزار و 600 هاوڵاتی لە غەززە شەهیدبوون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 57 هەزار و 910 كەس.
ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 162 كەس لە غەززە شەهیدبوون و 296 كەسی دیكەش برینداربوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە