عێراق
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
🔹شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات هیچ په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكادا نه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپی نوجه‌با، ده‌شڵێت بانگه‌شه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه مه‌ترسیداره و هه‌وڵێكه بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان.
🔸شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، لێدوانی پات رایده‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) سه‌باره‌ت به بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گایه‌كی حه”شدی شه‌عبی، لێدوانێكی مه‌ترسیداره و بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كانه.
🔹 رایگه‌یاندووه: “ئه‌و هێرشه دوژمنكارییه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌بێ ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی عێراقی ئه‌نجام دراوه.”
🔸ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و “هێرشه دوژمنكارانه‌یه” زیان به ته‌واوی په‌یوه‌ندییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت و پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایشه به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌ری عێراق، كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و پێناوه‌دا له عێراقه.