كوردستانهەواڵ

سێ مامۆستا لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان دەستگیرکران

باسک نێت -گەرمیان

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازیدا، سێ مامۆستا لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان دەستگیرکران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی چەند شایەتحاڵێک بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیاندا، سێ مامۆستا لە کەلار دەستگیرکراون بەمەبەستى ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانى مامۆستایان لە سنوورەکە.


تاوەکو دێت، کاردانەوەکان دژى نەدانى مووچە لە هەرێمى کوردستان لە فراوانبووندان و ماوەى هەفتەیەکە کارمەندانی هاتوچۆ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی، بایکۆتى دەوامیان کردووە و جەخت لەوەشدەکەنەوە تاوەکو ئەو کاتەى مووچەیان پێدەدرێت، بایکۆت ناشکێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close