
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا عەدولڕەحیم حوسێن زادە، کەسایەتی کوردی سوننەی ئێران وەک جێگری سەرۆکی وڵات دیاری کرد.
باسک نێت
عەبدولرەحیم حسێن زادە بە جێگری خۆی بۆ كاروباری گەشەپێدانی لادێ و ناوچە پەراوێزخراوەكان دەستنیشانكراوە.
ئەوەش بە یەكەم هەنگاوی لەو شێوەیە دادەنرێت لەمێژوویی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە دیاریكردنی كوردێكی سوننە مەزهەب لە پۆستێكی حكومی باڵادا.
عەبدولرەحیم حسێن زادە لە ساڵی (1980) لەشاری نەغەدە لە دایك بووە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە پلانی شارستانی كەسایەتیەكی رێفۆرمخوازەو، سەرۆكی فراکسیۆنی هاونیشتیمانیبوونە لە پەرلەمانی ئێران.
پێشتر پزیشکیان لەکاتی دەنگدان لەسەر کابینەکەی، بەهۆی دانەنانی هیچ کوردێک لە پۆستی باڵا، ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆری پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی ئێران بویەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە