عێراقكوردستانهەواڵ

بازگەی چیمەن بەشێوەیەکی نیمچەیی بەڕووی هاووڵاتیان و شۆفێراندا داخراوە

باسک نێت – کەرکوک

بازگەی چیمەن، بەشێوەیەکی نیمچەیی بەڕووی هاووڵاتیان و شۆفێراندا داخراوەو لەئێستاشدا کارمەندانی بازگەکە تاک و تەرا ڕێگە بەهاووڵاتیان و شۆفێران دەدەن بە بازگەکەدا بێن بەرەو شاری کەرکوک.

ئەمەش ئاستەنگێکی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە، بەڕادەیەک نۆرەی ئۆتۆمبێل لەبازگەکەوە گەیشتووەتە ئەودیوی ناحیەی قەرەهەنجیر.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ژمارەیەکی یەکجار زۆری ئۆتۆمبێل لەڕێگەی بازگەکە گیریان خواردووەو ناتوانن بەبازگەکەدا نە بێنەوە نێو شاری کەرکوک، نە بگەڕێنەوە بەرەو چەمچەماڵ و سلێمانی و ئەو شوێنانەی لێوەی هاتوون، یاخوود بەڕێگەیەکی تردا بێنە نێو شاری کەرکوکەوە، لەکاتێکدا دەیان ئۆتۆمبێل منداڵ و نەخۆش و کەسانی پیرو پەککەوتەیان تێدایە.

تائێستا هیچ لایەنێکی بەرپرس ئاماژەی بەهۆکاری دروستبوونی ئەو جەنجاڵییەی نێو بازگەکە نەکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close