كوردستانهەواڵ

بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر ئۆتۆمبێلێك مەرجەكانی سەلامەتی تێدانەبێت ڕێگەی پێنادرێت و دەشڵێت: “ئۆتۆمبێلی بڕاوە

باسک نێت

هیمێن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان:

هەر ئۆتۆمبێلێك مەرجەكانی سەلامەتی تێدانەبێت ڕێگەی پێنادرێت بێتە سەر شەقام، هەرچەندە ئێستا هەندێك ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكانن، بەڵام ئەوانە ڕێكاری یاساییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت”.

“خاوەنی هیچ ئۆتۆمبێلی بڕاوە چاوەڕێی ئەوە نەكات ئۆتۆمبێلەكەی تۆمار بكرێت، چونكە سەلامەتی هاووڵاتیان گرنگترە لە هەموو شتێك”.

“ئەوانەی ئۆتۆمبێلی بڕاوەیان هەیە، ئۆتۆمبێلەكانیان سەلامەت نییە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەم ئۆتۆمبێلی بڕاوە لێنەخوڕن، چونكە لەوانەیە لە ڕووداوێكی سووكدا ئۆتۆمبێلەكە ببێتە دوو پارچە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close