جیهانهەواڵ

ئەمریكا نامەیەك ئاڕاستەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات

ئەمریكا نامەیەك ئاڕاستەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات و خواستی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران نیشاندەدات.

ماڵپەڕی بغداد الیوم، لەزاری چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسیی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، ئەمریكا لەڕێگەی سوڵتاننشینی عومان-ەوە نامەیەكی بۆ دەسەڵاتدارنی ئێران ناردوە بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی تایبەت بەپرسی بەرنامەی ئەتۆمی، كە ماوەی چەند مانگێكە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ناوەڕۆكی نامەكەی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ خواستی هەیە بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران و چارەسەركردنی كۆتایی پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران.

تائێستا لەنێوان ئێران و ئەمریكا چەندین گەڕی گفتوگۆ ئەنجامدراوە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بۆ دانوستاندنی بنیاتنەرانە ئامادەیە، بەمەرجێک لایەنەکانی دیکە ئامادەی گفتووگۆی دادپەروەرانە بن لەسەر بنەمای ڕێزی دولایەنە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close