نوسەران

لەوڵاتی سودان چی ڕوودەدات.؟

 لەوڵاتی سودان چی ڕوودەدات.؟


فاتیح هەڵەبجەیی✍️باسک نێت

لەساڵی (٢٠٠٣ز)دا “بزووتنەوەی ئازادکردنی سودان” و “بزووتنەوەی دادپەروەری و یەکسانی” لەحکومەتی سودانی هەڵگەڕانەوەو جەنگێکی خوێناوییان بەرپاکرد، کە بەجەنگی دارفۆر ناسراوە. بۆ ئەم مەبەستەیش حکومەت پشتی بەچەکدارانی جەنجەويد –بەوانە دەوترێ، کە بەسەر ئەسپەوە بوون و چەکی (جیم ٣)یان پێبوو- دەبەست، لەساڵی (٢٠١٠)دا حکومەت ئەوانەی چەکدارکرد، هەر ئەو کاتەیش موحەمەد حەمدان دەقلو کە ناسراوە بەحەمیدەتی، بوو بەسەرۆکی ئەو هێزە چەکدارە، دواتریش لەساڵی (٢٠١٣)داو لەدوای دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیکەری میلیشیای ناوبراو، یاسای بۆ دەرکراو بوون بەبەشێك لەسوپای سودان و لەژێر فەرمانی دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی نیشتیمانیدا بوون،

لەساڵی (٢٠١٨)داو لەدوای کودەتاکردن بەسەر عومەر حەسەن بەشیرو دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە، ئەنجومەنێکی سەربازی ڕاگوزەر بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دروستکرا، کە عەبدولفەتاح بورهان؛ سەرۆکی سوپای سودان سەرۆکی بوو، حەمیدەتییـش بوو بەجێگری ناوبراو، بەڵام

لەساڵی (٢٠٢٣)دا هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، کە حەمیدەتی سەرۆکیان بوو، لەسوپای سودان هەڵگەڕانەوەو جەنگێکی خوێناوی لەنێوانیاندا روویدا، لەئەنجامدا هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، زۆربەی سودانیان بەخەرتومی پایتەختیشەوە داگیرکرد، بەڵام سوپای سودان بەسەرکردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان لەهێرشێکی بەرفراواندا، توانییان دەست بەسەر زۆربەی ناوچەکانی سودان بگرنەوەو سوپا لەمێژووی (٢٠٢٥/٣/٢١)دا دەستبەسەرداگرتنی کۆشکی کۆماریی ڕاگەیاند.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستایش، میلیشیاکانی پشتیوانیی خێرا، دەستبەسەرداگرتنی شاری (ئەلفاشر)یان راگەیاند، دواتریش کۆمەڵکوژییەکی زۆر وەحشیگەرانەیان لەدژی خەڵکە ئاساییەکەی ئەو ناوچانە ئەنجامدا. ئاشکرایە میلیشیاکانی پشتیوانیی خێرا، هەر لەسەرەتای دورستبوونیانەوە بەوە ناسراون، کە کردەی زۆر قێزەون و خوێنڕێژیی زۆر ئەنجامدەدەن، ئەم میلیشیایە لەلایەن ئیمارات و ئیـ،ـ،ـ،ـرائیلەوە پشتیوانیدەکرێ!


بەبێگومان ئێمە وەک موسوڵمان پێمانخۆشە، کە سوپای سودانی سەربکەوێت بەسەر ئەو میلیشیا خوێنڕێژانەدا، کە دەستیان بەخوێنی دەیان هەزار موسوڵمان سورەو سەدان هەزاری تریشیان ئاوارەکردووە، تاوانەکانیان هێندە قێزەونن، کە ئاسان نییە مرۆڤ بتوانێت سەیری بڕگە ڤیدۆیی و وێنەکانیان بکات.


بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی کە لایەنی خراپەکارو شەیتانی لەسودان، بریتییە لەمیلیشیاکانی پشتیوانیی خێرا، تەنها ئەو زانیارییەمان بەسە، کە بزانین ئیمارات پشتیوانیی ئەوانە دەکات! هەروەها پشتیوانیی ئێمە لەسوپای سودان، واتای ئەوە نابەخشێت کە بڵێین: سوپای سودان، سوپایەکی ئیسلامی و زۆر باشن، نا، بەڵکو لەبەرئەوەیە بەرانبەرەکەیان زۆر خراپترن. بۆ نموونە؛ کاتێک ئێمە پشتیوانیی لە:

بزووتنەوەی حە.مـ0ـ.ـاس، دەوڵەتی سوریاو ئیمارەتی ئەفغانستانی ئیسلامی دەکەین، لەبەرئەوەیە ئەوانە خۆیان موسوڵمانی سەرڕاستن. بەڵام هەندێکی تر، بەهۆی خراپیی بەرانبەرەکانیانەوە پشتیوانییان دەکەین، بۆ نموونە؛ لەجەنگی نێوان پاکستان و هیندستاندا، پشتیوانی پاکستان بووین، چونکە هیندستان زۆر خراپتربوو، بەڵام ئێستا لەناکۆکیی نێوان پاکستان و ئەفغانستاندا، لەدژی پاکستانین و پشتیوانی ئەفغانستانین.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close