✍️م.حسن شێخانی✍️باسک نێت
مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحمود (ڕەحمەتی خوای لێ بێت )
سەرکردەیەکی ئەهلی عەزیمەت ڕوخسارێک لە نوری یارانی پێغەمبەر ( د . خ ).
لەساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستادا .
یاده‌وه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مه‌زنێتی و گه‌وره‌یی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود …
سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ر یه‌كه و قوتابخانه‌یه‌كی مه‌زن بوونه بۆ خۆیان هه‌ر له به‌ڕیز جه‌نابی مامۆستا عوسمان تاوه‌كو مامۆستا مه‌لا عه‌لی و مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود و ده‌یانی دیكه .
من وه‌ك خۆم كاتێك كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستن بووم وه جێگیری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای عه‌بدولعه‌زیز بووم له شاری هه‌ڵه‌بجه زۆر به خزمه‌تی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود گه‌یشتووم ، وه هه‌ر بابه‌تێكم له وانه‌ی فیقهـ و اصول دا بم ویستایه زیاتر لێی تێبگه‌م ده‌چوومه خزمه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود وه جه‌نابیان له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئێمه‌یان ده‌كرد .
مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود پیاوی ئه‌م زه‌مه‌نه نه‌بوو ، چونكه هه‌یبه‌ت و زانست و گوفتار و مامه‌ڵه و ده‌یان ئاكاری دیكه سه‌حابه ئاسا ڕه‌فتاری ده‌كرد ، بۆ ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ئه‌م یاده‌وه‌ریه پڕ شكۆیه و مه‌زنی مامۆستا ،
جه‌نابیان ڕۆژێك سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد له ماڵه‌وه ، تاوه‌كو دره‌نگانێكی شه‌و له‌گه‌ڵ دایكمدا ( خودا عافویان كات ) زۆر به زمانی هه‌ورامی و شێخانی كه له یه‌كه‌وه نزیكن قسه‌یان ده‌كرد ، زۆر دڵم به ته‌وازوعی مامۆستا خۆش‌بوو ،
كاتێك كه هه‌ڵسان دایكم به جه‌نابی مامۆستا ی ووت : مامۆستا گیان سه‌ید حه‌سه‌ن كورم ئه‌مانه‌ت بێ لای تۆ ،
جه‌نابی مامۆستا به پێوه وه‌ستابوو ڕه‌نگی تێكچو و دانیشتوو و زۆر بێ تاقه‌ت بوو ئێمه‌یش ووتمان مامۆستا بۆ ئاوا بێتاقه‌ت بووی جه‌نابی مامۆستا فه‌رمووی : له‌م ڕۆژه‌وه ئه‌بێ جگه له پێشمه‌رگه‌كان و بزووتنه‌وه وه‌ك و فاروق و عیرفان و منداڵه‌كانم چاوم له سه‌ید حه‌سه‌نی كوڕت بێ دایه گیان ،
به دڵێكی سهغڵهتیهوه خوا حافیزی لێكردین ،
دوای چه‌ن مانگێك به فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی ئێمه له گه‌ڵ سه‌ركرده‌و كادیری پێشكه‌وتووی بزوتنه‌وه‌یه ئیسلامی چوین بۆ ته‌وێله بۆ پارێزگاری كردنی ئه‌و سنووره وه‌ك سنوورێكی دیاری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
وه ئه‌وكات كاك مه‌لا به‌كر به ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌رپه‌ستی ئه‌و میحوه‌ره‌ی ده‌كرد ،
وه جه‌نابی ڕابه‌ری گشتی ئێستا كه ئه‌و كات به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن بوو ، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌دی برای وه چه‌ندین سه‌ركرده‌ی پێشكه‌وتوو له‌وێ بووین ، وه دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ئه‌نسارولئیسلام و یه‌كێتی نیشتمانی درێژه‌ی كێشا تا دوای بۆردومان كران له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تاوه‌كو ده‌ركران له ناوچه‌كه ئێمه هه‌ر له ته‌وێله بووین وه ڕۆژ نه‌بوو جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود و سه‌ركردایه‌تی په‌یوه‌ندی نه‌كه‌ن به برایانمان بۆ ئاگاداری وه‌زعه‌كه ، وه‌كاتێك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌ره‌و ته‌وێڵه هاتن ، جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود پێش ئه‌وهێزه كه‌وت و چه‌ندین جار ئاگادار كرابوه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی هێزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وا ئه‌گه‌ر یڕوا بۆ ته‌وێله ئه‌گه‌ری بۆردومان كردنی هه‌یه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ، وه زۆر هه‌ڕشه‌یان كردبوو له جه‌نابی مامۆستا كه‌وا نه‌ڕوا بۆ ته‌وێله به‌ڵام جه‌نابی مامۆستا فه‌رموو بوی :
ئێمه كۆمه‌ڵێك برامان له‌وێیه ده‌بێ بچین ئاگامان لێیان بێ وه نابێت كه‌س هیچ سوكایهتیهكیان پێ بكات ،
هه‌ر بۆیه جه‌نابی مامۆستا هات بۆ ته‌وێله ، جگه له‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ی كه‌له ڕێگا تووشی بوون ئه‌و برایانه هه‌موویان به سه‌لامه‌تی و به سه‌ربه‌رزی هاتنه‌وه هه‌ڵه‌بجه وه
كاتێك ئیمه گه‌ڕاینه‌وه بۆ خورماتوو جه‌نابی مامۆستا هات و سه‌ردانی كردین له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه به دایكمی فه‌رموو : ، دایه گیان ، ئه‌وه ئه‌مانه‌ته‌كه‌ت ئه‌وه سه‌ید حه‌سه‌ن ی كوڕت ، زۆر دڵخۆش بوو ، كاـێك دانیشتین له ماله‌وه ، جه‌نابی مامۆستا سوێندی خوارد ،
فه‌رمووی : والله ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هۆكارم بۆ هاتنم بۆ ته‌وێله ویستم ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی دایكی به‌ڕێزتان بپارێزم
خوای گه‌وره ده‌ره‌جه‌تان عالی كات مامۆستا گیان
هه‌رگیز ده‌نگه پڕ سۆزهكهت له یاد ناكه‌م
هه‌رگیز ده‌ستی میهره‌بانیت له یاد ناكه‌م
هه‌رگیز خوان و سفره‌تان له یاد ناكه‌م
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم : به مردنی ئێوه و جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی و ده‌یان سه‌ركرده‌ی دیكه بێ باوك بووین ،
و السلام
له كۆتاییدا داوا ده‌كه‌م له سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سالێ ئاینده‌دا وه له‌یادی كۆچكردنی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود كۆنفراسێكی زانستی و مه‌عریفی و عیرفانی بۆ جه‌نابی مامۆستا ساز بكرێت .
وه‌ك كه‌مترین وه‌فا و پێ‌زانین به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه ..