نوسەران

تایبەت مەندیی کۆنگرە…..!!

تایبەت مەندیی کۆنگرە…..!!
بەشی یەکەم: (أنزلوا الناس منازلهم).
عەلی حاجی زەڵمی
کۆنگرەی دوازدە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە خۆی لە دیاری کردنی ھەڵەکان و خاڵ خستنە سەر پیتەکانە و ھەروەھا ھەڵسەنگانی کارو ئەرکەکانە لە ڕابوردوو و دیاریکردنی خاڵە لاوازو بەھێزەکان، دەبینێتەووە،بەڵام ئەوەی من لێرە دەمەوێت تیشک بخەمە سەر لایەنێکی کۆنگرە کە بریتی یە لە پڕۆسەی دەنگدان و ھەڵبژاردنی سەرکردایەتی.
ئەوانەی کە ئەندام کۆنگرەن ھەموویان لە یەک ئاستدا نین تا وەکو ھەڵسەنگاندن و تەقییمیان بۆ دیاری کردنی کەسایەتیە شیاوەکان لە جێی خۆی بێت،برایەک وتی من ھەندیک تێبینی و سەرنجم ھەیە لەکاتێکی دیاری کراو دەیخەمە ڕوو دەربارەی ئەم خاڵە(ئایا ئەوانەی کە مشورخۆران و سەرکردەی خۆیان دیاریدەکەن کێن بەلانی کەم ئەو سەرکردانەی کە دەخرێنە دەنگدانەوە یا ھەڵبژاردنەوە دەبێت ئەو خەڵکەی ھەڵیاندەبژێرێت زۆر چاک بیانناسێت و تەقییمی دروست بێ بۆ ئەوانە ،نەک کەسی وا ھەبێت نەزانێت احمد یا محمود کێن و چیان کردووە و مێژوویان و ئێستایان و تا چەند لە کارەکانیان سەرکەوتوو بوون نەک کەسێک دارێکی لەسەر بەردێکی دانەنابێت و بەو مانایەی لە مێژووی کاری ئیسلامیدا ماندوو نەبووبێت و زەحمەتی نەکێشابێت و واقیعەکەی نەخوێندبێتەوە و لەگەڵ واقیعەکە ئیحتیکاکی نەکردبێت و گونجاو نەبووبێت یا لە ناوچەکەی خۆشیدا نەیتوانیبێت کاروباری خۆی بەڕێوە ببات بەڵام لەبەر ھەرئیعتیبارێک ئەو کەسە ھەڵدەبژێردرێت )،ھەر بۆیە مەرج نی یە ئەوەی دەنگی نەھێنابێت یان کەوتبێت شیاو نەبێت بۆ سەرکردایەتی.
لێرەدا مەبەستم ئەوەنیە کە پەرۆشبوون بێت بۆ مەقامی سەرکرایەتی چونکە (انها أمانة و……)
سەبارەت بە ئەکتەرە ماندووەکانیش یا بە تەعبیری ھەندێک کەس ئەکتەرە لاوەزەکان! من مەبەستم تەنھا کاندیدەکانی سەرکردایەتی نی یە بەڵکو کارگێڕ و ستافی ھەموو مەڵبەندەکانە ھەر ئەوان بوون لە ڕیزی بەرەکانی جیھاد بوون و برای وا ھەیە گوللە لەناو دەمی ئەودیو ئەودیو بووە ،برای وای تیایە لە ڕەبیەو بارەگایەک مانگێک زیاتر بەرگەی گەمارۆی زلھێزێکی گرتووە وھەموو جۆرە ھەڕەشەو تۆقاندن و تەماعێکی خراوەتە بەردەم بارەگاکەی تەسلیم نەکردووە ، خۆ لە شاریش ھەر ئەوان بوون کە بەرگەی ئەو ھەموو جەنگە دەروونیەیان گرت کە لە لایەن دەسەڵات دەکرا بەرامبەریان ،ھەر ئەوان بوون ڕۆژێک بارەگاکانیان جێ نەھێشت ، ھەر ئەوان بوون لە چەندین قۆناغ چەندین شەو نەوێراوون لە ماڵی خۆیان بخەوون، ھەر ئەوان بوون بە نوێژی نیوەڕۆ دەترسان بڕفێنرێن بە دڵە ڕاوکێوە لەناو شار دەجووڵانەوە،ھەر ئەوان بوون فاکتەری کۆکردنەوەی دەنگ بۆ بزووتنەوە.
کەواتە بۆمان دەرکەوت ئەمە پێوەر نی یە:- ئەو کاندیانەی کە لە ھەڵبژاردن دەنگی زۆر یان دەنگی پێویستیان نەھێناوە ئەکتەری لاواز بن! بەڵێ ماندوون بەڵام ماندووێکی ماندوو نەناس وەک ئەوەی باسمان کرد نەک ماندووێکی بەزیوو بێتوانا،ئەگەر حیزبیش توانی دەست بەرداری توانای ئەو ئەکتەرانە بێت ئەوا ئەوکات دەتوانێت ئەکتەرە بەھێزەکان کە دەرچوون کەلێنی ئەوانی بێھێزیش پڕبکەنەوە!!
لە کۆتاییدا ئێمەش ئەو قەولە بە بیر خۆمان و ھەمووان دێنینەوە (أنزلوا الناس منازلهم).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close