ئابووری

نرخی زێڕ

لەئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و 18 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە دوێنێ دوو هەزار دینار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی دۆلار بەرزبووەنەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەوەش دوای ئەوەهات کە شەوی رابردوو نرخی زێر بۆ نزمترین ئاستی هەشت مانگی رابردوو دابەزی.
هاوکات، هەر ئەمرۆ گرامێک زێڕ بە 64 دۆلار و 87 سەنتە و نرخی کیلۆگرامیکیش 64 هەزار و 876 دۆلارە و بەراورد بە شەوی رابردوو 43 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە دوێنێ دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
لەئێستادا نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 380 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 440 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 460 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 500 هەزار دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close