نوسەران

پاش ڕاپەڕینى 1991 هەر بزووتنەوەیە مەدینەى ڕاستەقینەى کوردى بنیات دەنێت

ئاراس محمد ✍️باسک نێت

بزووتنەوە پێش هەر شتێک هەڵەبجەیى بووە و ئێستاش بۆ دونیا دەیسەلمێنێتەوە کە کوڕى شەرعیى ئەم پارێگایەیە.

هەر بە ڕیز با بێین لە سەرەتاى پەنجاکانەوە و بۆ شەست و حەفتاکان و ئاوەدانیى مێزەر و مۆمە داگیرساوەکانى مەعریفە و ئەدەب و گوتارى ئیسلامخوازیى زانا و کەڵەپیاوەکانمان و جوڵانەوە نهێنیى و بەین بەین ئاشکراکانى ڕۆڵەکانیشمان لە دەیە کۆتاییەکانى سەدەى رابردوودا تا دامەزراندن و پاشان ئیعلانى جیهادى بزووتنەوەى ئیسلامی، شاهیدى ئاسۆ ڕوونەکەى ئەم شارە و کوردستانن.

بۆنا…
لە هەموو ڕووەکانەوە ئاسۆ هى ئێمەیە و ئێمەش هى ئاسۆین، ئەوەتا سەردەستەى شۆڕش و قوربانیى و خزمەت بەم شارە شەهیدە و پاشانیش کوردستان لە زۆر ڕووى سیاسیى و مەعریفى و هاوکاریى و کارى دیبلۆماسیى دەرەکى و پاڵدانەوە بە گەل و دوور کەوتنەوە لە بەعسێتیى و هڵایسانى شۆڕشى چەکداریى دژى هەیمەنەى سیکۆلاریزمى عەرەبیى ئیشتیراکیى و زۆر خەرمانى خزمەتى تر هەر بزووتنەوە بووە.

ماڵى چۆڵ کرد بۆ ئەوەى هەڵەبجە خۆش بژى تا ئازادکردنى و لە دەرەوەیش پاش پرۆسە مرۆڤکوژییەکەى کیمیاباران بوویە چەترى ڕزگاریى هەزاران هاوڵاتیى سیڤیلى هەڵەبجە و پاشانیش لە ئۆردوگاکانى ئێران و هاتنەوە و دواتریش پاش ڕاپەڕینى 1991 هەر بزووتنەوەیە مەدینەى ڕاستەقینەى کوردى بنیات دەنێت لە سەر گومەزى هەڵەبجە و گوتارى ئیسلامیانەى خۆماڵیانەى دوور لە هزرى بێگانان وەک سکڵى زێڕین ئەگەشێنێتەوە لەم پارێزگایەى ئێستادا.

ئێستاش هەر بزووتنەوەیە وەک حیزبێکى نەگۆڕ و ڕەسەن هەر درێژەدەرى ئەو بیر و هزر و ئایکۆنانەیە کە لە ڕۆحى خۆیدا هەر لەسەرەتاوە بۆ خزمەتى هەڵەبجە و کورد و کوردستان دایناون و لاى نەگۆڕن و سازشکردن لێیان هێڵى سوورە.

بزووتنەوە پێش هەر شتێک هەڵەبجەیى بووە و ئێستاش بۆ دونیا دەیسەلمێنێتەوە کە کوڕى شەرعیى ئەم پارێگایەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close