
مەزەی سۆشیال میدیا و مەزەکەی دیوەخانی جاران.
خاڵی هاوبەش و جیاوازی
عهدنان نوری
جاران لەکۆڕو مەجلیسە کۆمەڵایەتیەکاندا ناوێک دەکەوتە سەرناوان و هەرکەس بۆخۆی قسەی لەسەردەکرد و بەئەنواع شێوە ئەهێنرا و ئەبرا و پێیان دەوت مەزەی مەجلیس.
دوای ماوەیەکی دی ئەهلی مەجلیس دەیانگرت بەیەکێکی ترەوە و بەچاک و خراپی ئەمیشدا دەهاتنە خوارێ و بێ پەڕو باڵیان دەکرد.
ئیدی ئەمە مەجلیسی شەوانی گوێ ئاگردانی پاییزو زستانی خەڵکی ئاوایی بوو
هەندێ جاریش کەسیان دەست نەدەکەوت بەردەبونە گیان و ژیانی یەکتری.
گرنگ بەلایانەوە بابەتی شەوانی گوێ ئاگردان بوو ئیتر ئەو کەسە دۆستیان بوایە و لەخۆشەویستیدا بوایە یان ڕقیان لێی بوایە و پێیان ڕابواردایە یان خۆی وای دەکرد بکرێتە مەزەی مەجلیس.
ئێستای تۆڕی کۆمەڵایەتیش هەمان ڕیتمی وەرگرتوە و بەهەمان ستایلی گاڵتە پێکردن و ڕابواردن بابەتێک دەکرێتە مەزەی ڕۆژی سوشیا میدیا و دەخرێتە ناو ناوانەوە و هەریەکەو لای خۆیەوە کۆمێنتێکی بۆ فڕێ ئەیا و هەرچی بەخەیاڵیا بێ دەری دەبڕێ.
خاڵی هاوبەشی هەردوو مەزەکە ئەمانەیە…..
۱.جاران ئاغا لەمەجلیسدا سەرەداوی دەکردەوە و بابەتەکەی ئەوروژاند
ئێستا حیزبی فڵان و کاک فیساری حیزبی لەڕێی پەیج و ئاکاونتە فەیکە کانیەوە سەرەداوێ ئەوروژێنێ.
۲.جاران ئاغا بەردەستەکانی خۆیان ڕاهێنابوو بۆ خۆش کردنی مەجلیس بەحەزو خواستی ئەمان درێژە بەباتەکە بدەن.
ئێستاش لایەنگر و بەردەستەکانی فڵان و فڵانی ڕاهێنراون بەدرێژە پێدانی بابەت لەسەر حەزو خواستی خۆیان.
۳.جاران هەندێ کەس بەویستی ئاغا دەکرانە ئامانج و ئەگەر کەسەکە پاک و چاک و سەرڕاست و دەمڕاستیش بوایە ، گرنگ ئەوەبوو بەخواستی ئەو دەکرایە ئامانج.
ئێستاش بەویست و خواستی حیزبی فڵان و فڵان بەرپرس کەسێک دەکرێتە ئامانج و شەن و کەوی دەکەن.
٤.جاران بەردەست بۆ بەرماوەی ئاغا بەردەبونە وێزەی خەڵکی تر
ئێستاش بەردەست بۆ بەرماوەی فڵان و فیسار ئەوە دەکەن ئیتر کەسەکە باچاکیش بێ و باپاکیش بێ.
بەڵام خاڵی جیاوازی لەمانەدایە
۱.جاران ئەوانەی لەمەجلیسی ئاغابون بۆیان هەبوو قسەبکەن کەڕێپێدراوی ڕەسمی بون و هەموکەس بۆی نەبوو قسە بکات.
بەڵام ئێستا ڕاهێنراوو ڕانەهێنراو خۆیانی تێ فڕێ ئەیەن و بەهەق و ناهەق قسەی تیا دەکرێ.
۲.جاران بەخواستی ئاغا بابەت و کەس دیاری دەکرا و دەکرایە باس و بابەتی شەوانی گوێ ئاگردان
بەڵام ئێستا خەڵک خۆیشی بابەت دروست دەکات و دەیکاتە بابەتی ڕۆژ و سوشیاڵ میدیا.
تۆش جی دەزانی لەخاڵی هاوبەش و جیاوازی ئیزافەی کە