
بۆ هەرچی و پەرچییەكانی سۆشیالمیدیا
دەتانكەین بە پۆڕی خوراو
لەسەر دیدارێكی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی
ڕێزدار عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لەسەر دۆخی ئەمنی و ئارامی سیاسی هەندێك میدیا و پەیجی بێ دایك و باوك كەوتونەتە بوختان بەخشینەوە كە گوایە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی هێرشی كردۆتە سەر لایەنێكی وەك پارتی كرێكاران و بە ئارەزوی خۆیان لێدوانەكانی ڕابەریان كەت و قرت كردووە و دەیانەوێت بەم هەوڵە پوچانەیان بزووتنەوەی ئیسلامی و ڕابەرەكەی دژ بكەنەوە لەگەڵ هێز و لایەنەكاندا و لە سومعەی پاكی بدەن
ئێمە لە بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە وێڕای بەتاڵكردنەوەی هەموو ئەو قسە بێ بنەمایانە و ئاشكراكردنی ڕووی ڕاستی لێدوانەكانی ڕابەری گشتی كە بە هیچ شێوەیەك مەبەستی نەبوە ئاماژە بە تێكدان و ئەمنیەتتێكدانی بوونی هێزیك بكات بەڵكو بە شێوەیەكی
گشتیی باسی لە دۆخی هەرێم و تەحەدییاتە گەورەكان كردووە كە دەبێ هەموومان سوور بین لەسەر پاراستنی
لەگەڵ ئەوەدا هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە تەنیا هێزێك كە شانازیشی پێوە دەكات بزووتنەوەی ئیسلامیە كە شەری براكانی نەكردووە و بەتایبەت ڕازی نەبووە هێرش بكرێتە سەر هێزێكی وەك ئەو پارتەكەی كە ناوی براوە و بگرە لە هەموو دۆخێكیشدا هاوسۆزی ئارامی و ئیستقرار بووە و لەگەڵ یەكگرتویی و یەكترقبوڵكردن و یەكماڵیی هەموو گەلی كورددا بووە لە هەر شوێن و پارچەیەك
لەو پەیجە قوڕمساغانەش جەخت دەكەینەوە كە نەبنە هۆی لێدان لە بزووتنەوەی ئیسلامیی دەنا بەسەروخواری لاروگێڕیاندا دێینە خوار و هەر بە گەردەلولی وشە دەیانكەین بە پۆڕی خوراو
بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە
٢٠٢٤/٨/٢٣
سلێمانی




