كوردستانهەواڵ

ئه‌مڕۆ له‌م ناوچه‌یه‌ پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت

باسک نێت – چەمچەماڵ

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت: ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆی چەمچەماڵ كردوە سەردانی بەشی ژمێریاری سایلۆ بكەن.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە: ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەكەین گەنمیان رادەست بەسایلۆی چەمچەماڵ كردووە بۆ وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم لە ساڵی(٢٠۲٤) لە ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۲۰۲٤/١٢/٣ لەكاتژمێر نۆی بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری سایلۆ بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی ئەو گەنمەی تسلیم بەسایلۆیان كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە هەرجوتیارێك ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت ئەگەر بەناوی خۆیەوە بێت و هەرجوتیارێك بەناوی خۆیەوە نەبێت پێویستە وەكالەتی نوێی ساڵی (٢٠٢٤) پێ بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close