
باسم عەوادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار بۆ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
عەوادی راشیگەیابد ؛ بڕیاردرا بە “پاردارکردنی هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 بە بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار بەتەنیا، لە چوارچێوەی خەرجیی راستەقینە بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2024.”
پێشتر خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاندبوو، ئەو بڕە پارەیەی کە “ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە، قەرز و سولفە نییە، بەڵکو ناردنی ئەو پارەیە لە پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەی 2024ـدا بڕەکەی ٦١٥ ملیار دینارە .”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە