
دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بو عه‌میری سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كێشه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه، نابێت ببێته هۆكاری دواكه‌وتن یان په‌ككه‌وتنی موچه و ده‌شڵێت، “به‌هیچ جۆرێك نابێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم دوابكه‌وێت و په‌كبخرێت”.
دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بو عه‌میری سه‌باره‌ت به‌و دۆسێیانه‌ی له‌ئێستادا دادگای فیدڕاڵی كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی رایگه‌یاندوه، “دادگا له ئێستادا سه‌رقاڵی به‌دواداچونه بۆ كۆمه‌ڵێك دۆسیه، یه‌كه‌میان پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانه له هه‌رێمی كوردستان كه پرسێكی زۆر گرنگه، له ماده‌ی 14ی ده‌ستوردا دوپاتكراوه‌ته‌وه، ده‌بێت یه‌كسانی له مافه‌كانی نێوان عێراقییه‌كان هه‌بێت، ئه‌م یه‌كسانییه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌كانیان وه‌ربگرن”.
ده‌شڵێت، “فه‌رمانبه‌رێك له زاخۆ ده‌بێت هه‌مان مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و میسان و به‌سره‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه موچه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه بژێوی ژیان و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان مسۆگه‌ر ده‌كات و ده‌یپارێزێت، ناكرێت ڕێگه بدرێت موچه دوابخرێت”.
سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كێشانه‌ی له ئه‌نجامی جێبه‌جێنه‌كردنی پابه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌دا داوایان لێكردوه دروستبون، نابێت ببنه هۆكارێك بۆ ڕێگریكردن له وه‌رگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم، چونكه ئه‌وان به‌شێكن له گه‌لی عێراق.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌بێت كاربكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه و ئێمه ئه‌مه به ئه‌ركێكی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی ده‌زانین، دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، “هه‌ر كێشه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه، نابێت ببێته هۆكاری دواكه‌وتن یان په‌ككه‌وتنی موچه، ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌و دو لایه‌نه بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی”.