
بەهۆی توندووتیژی دژی خوێندکارێک؛
بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكی كەركوك لەپۆستەكەی دوورخرایەوە
باسک نێت – کەرکوک
دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كچە خوێندكارێك كە بانگەشەی بەکارهێنانی تووندوتیژی دەکرد لەدژی لەلایەن مامۆستاكەیەوە، بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە لەپۆستەكەی دوورخرایەوە.
كچە خوێندكارێكی قوتابخانەی روئیەی شاری كەركوك، لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت و بانگەشەی ئەوە دەكات لەلایەن بەڕێوەبەرو مامۆستاكەیەوە تووندووتیژی دژی ئەنجامدراوە و قسەی نەشیاوی پێکراوەو ئەشكەنجەدراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە