عێراقكوردستانهەواڵ

راكان جبوری:وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە لێدوان و پێشبینیكردن نابێت بە سازانی سیاسی دەبێت

راكان جبوری:
وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بە لێدوان و پێشبینیكردن نابێت بە سازانی سیاسی دەبێت
باسک نێت – کەرکوک
راكان جبوری, ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: ئەو لایەنانەی باس لەوە دەكەن, كەسێكی دەرەوەی كوتلە عەرەبیەكان پۆستی پارێزگاری كەركوك وەردەگرێت, خاوەنی زۆرینە نین.
جبوری لە لێدوانێكدا بە كەناڵی “عەهد”ی راگەیاند: وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن كەسێكەوە كە عەرەب نەبێت, بە لێدوان و پێشبینیكردن نابێت بەڵكو بە سازانی سیاسی دەبێت.
هەر كەسایەتیەك بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت, پێویستە بە شێوازێك بێت دڵنیایی بدات بە هەمووان, نابێت هیچ پێكهاتەیەك ترسی هەبێت.
ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكانی كەركوك لەنێوان پێكهاتەكان تائێستا لە گفتوگۆدایەو, نەگەیشتووەتە كۆتایی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close