
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی
“ئەمڕۆ هەموو خانەنشینانمان دەتوانن بچنە ئەو بانکانەی کە مووچەی لێ وەردەگرن و فۆرمی وەرگرتنی زەوی وەربگرن و دوای پڕکردنەوەشی بیبنەوە بۆ ئەوێ.”
بەرپرسێک لە خانەنشینیی هەولێر
“ئەمڕۆ لە هەولێریش دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی دەستپێدەکات و لە بانکەکانەوە دەدرێتە سەرجەم خانەنشینان کە مووچەی لێ وەردەگرن.”
هەر خانەنشینێک ئەمڕۆ یان رۆژانی دواتر بچێت بۆ وەرگرتنی فۆرم، دەبێت دوو وێنەی خۆی، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، ناسنامەی خانەنشینی و فۆرمی وەرگرتنی خۆراکەکەی ببات.
سادق عوسمان، سەرۆکی یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان
“دابەشكردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی خانەنشینانیش دەگرێتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەوەی خانەنشینان زۆرینەیان فەرمانگەی تایبەت بە خۆیان نییە، داواکراوە بچنە ئەو بانکانە بۆ وەرگرتنی فۆرم کە مووچەکەی لێوەردەگرن.”
جگە لە خانەنشینان، لە ژمارەیەک لە شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستانیش فۆرمی دابەشکردنی زەوی دراوەتە فەرمانبەران.