كوردستانهەواڵ

وەزیری کشتوکاڵ لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی هاتە دەنگ

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند،لیستێکیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ کردوە و ناوی هەموو ئەو بەرهەمانەیان دیاریکردوە کە هاوردەکردنیان قەدەغەیە یان باجیان خراوەتە سەر.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە بەرهەمە دەرەکیەکان وەک کولەکە و باینجان 500 دینار باجیان خراوەتە سەر ئەگەر پێویست بکات باجی زیاتریشیان دەخەنە سەر.

وەزیری کشتوکاڵ دەشڵێت فەرمانبەرانی عەلوەکان و لیژنەکانی چاودیری بازاڕیان ڕاسپاردوە کە وردتر چاودێری بەرهەمی قەدەغەکراو بکەن.

بێگەرد تاڵەبانی باسی ئەوەشیکردوە لە ئێستادا بەرهەمی خوارو ناوەڕاستی عێراق پێگەیشتووە بۆیە هەرچەندە دەرگای بازاڕی ناوەڕاستی عێراق بۆ جوتیارانی هەرێم واڵایە،بەڵام ئەوان بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆیانەوە پێویستیان بە بەرهەمی ئێمە نیە.


داواشی لە جوتیاران کردوە بایەخ بە هەمەجۆرکردنی بەرهەم بدەن بۆ ئەوەی لەکاتی ساغکردنەوە زیانیان بەرنەکەوێت و وەزارەتی کشتوکاڵیش کاری جدی دەکات بۆ دۆزینەوەی بازاڕ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close