
لەماوەى یەک مانگدا، لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى، بەهۆى سەرپێچییەکان و پابەند نەبوونەوە، 74 شوێنیان داخستووە و 649 شوێنیش پسوڵەى سەرپێچى بۆکراوە.
بەپێى ئەو داتاو زانیاریانەی کە لە قایمقامییەتی سلێمانی تۆمار کراون، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لیژنە هاوبەشەکان هەشت هەزار و 217 سەردانیان بۆ بازار و شوێنە گشتیەکان ئەنجامداوە، لە کۆی ئەو سەردانانەدا 74 شوێن داخراون و 500 شوێن ئاگادار کراونەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان بن.
ئەوەشخراوەتەڕو، بە هۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکان 649 شوێن پسولەی سەرپێچیان بۆکراوە و سزای دارایی دراون.
هەر بەپێى ئامارەکە، ئەو مەوادانەی کە ماوەی بەکارهێنانیان کۆتایی هاتووە و لە کۆگاکان و مارکێتەکاندا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە کە بڕەکەی بە 19.898 کیلۆگرام دیاریکراوە، پسوڵەی سەرپێچی بۆ 649 شوێن کراوە، پێبژاردنى هەموو ئەو شوێنانەی سەرپێچیان کردووە بە بڕی 18.100.000 دینار تۆمار کراوە.