نوسەران

پرسی گۆڕینی پەروەردە لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە ؟

پرسی گۆڕینی پەروەردە لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە ؟

‎ن /منیرە علی عبدالعزیز

گومانی تێدانیە کە عێراق وڵاتێکی داگیرکراوە بەکوردستانی باشوریشەوە
خۆئەگەرجاران کوردستان تەنهاعێراق حاکم وکوێخای بووبێت ئەوا
لەئێستادا هەرچی وڵاتانی دەرودراوسێ و زلهێزەکانی جیهانە بوون بەکوێخاو حاکمی ناحەق و داگیرکەری ئەم ناوچەیە ئیتربۆیە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بارودۆخی خراپترو ئاڵۆزتردەبێت چوونکە لەبنچنیە هەرەسەرەکیەکانی حوکمڕانی و بەرەوپێشچوونی وڵات بریتیە لەسەربەخۆیی و سەروەری و سیادەی خاک و ئازادی کەنیمانە …
لەم وڵاتە داگیرکراوەدا جۆرەها کۆمپانیاو دەزگای سیخوڕی و ڕێکخراوی نایاسایی بێ مۆڵەت و گوماناویی هەن کە بەئارەزوی خۆیان لەناوچەکەدا تەراتێن دەکەن و هاوکات کارلەسەرتێکدانی شیرازەیی خێزان و کۆمەڵگە دەکەن بەئامانجی بەلاڕێدابردنی گەنجان و لاوان و مناڵان تا لەوڕێگەیەوە کاربکەنە سەرکاڵکردنەوەو سڕینەوەی بەهاباڵاو پیرۆزییەکانی کۆمەڵگەو بەزاندنی سنوری هەموو پیرۆزیەکانمان ، وەک ئاماژەمان پێدا ڕێگەی جۆراوجۆر دەگرنەبەر بۆبەدەستهێنانی ئامانجە شیطانيەکانیان کە خۆی دەبینێتەوە لەبڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەرو هاوردەکردنی تیاترۆ و بوکە سەماکەرو نێرگەلەو کردنەوەی شوێنی فەسادو بەدڕەوشتی و بەهاوکاری سۆشیال میدیای هیچ و پوچ و پەخشکردنی بەرنامەکان و بڵاوکردنەوەی فکری نامۆو نەگونجاو بەداب و نەریتی ڕەسەنی کوردەواری کە دواجار هەمووئەمانە هۆکارن بۆسەرگەردانی و گومڕاکردنی گەنجان و دورخستنەوەیان لەئاداب خوڕەوشتی ڕەسەنی کوردی و لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارن بۆکاڵکردنەوەی ئینتیمای نیشتیمانپەروەری لای تاکی کورد ، کەبەچاوی خۆمان دەبینین
هەرلەوچوارچێوەیەدا هەندێک فمێنیست و سوک و لاروکەسانی نەفس نزم و دەستەمۆی دەستی بێگانەو ڕۆژئاوا بە یۆرۆ و بوجەی زەبەلاحی ڕۆژئاواو بەهاندانی دوژمنانی دینی پیرۆزی ئیسلام بەشی جێندەریان لەزانکۆکان کردەوەو لەوێشەوە دەستی نەگریسیان برد بۆدانانی مەنهەج بۆقوتابخانەو گومڕاکردنی مناڵانی موسوڵمان و تائێستا لەوپێناوەدا چەندین هەوڵی نەزۆکیانداوە بۆگۆڕینی مەنهەج و پلانە شیطانیەکانی خۆیان بەڵام خۆشبەختانە هەوڵەکانیان بوەتە بڵقی سەرئاو کەنەیانتوانیووە بەشێوەیەکی ئاشکرا ڕوی دزێوی خۆیان و دەسەڵاتە شاراوەکەی پشتیان ئاشکرابکەن …

بۆیە ئەرکی هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە زۆر وریاو هۆشیارتربن و بەگژئەمجۆرە ڕێکخراوە زۆڵ و نایاسایی وبێ مۆڵەت و نامۆ بەکەلتوری وڵات و کۆمەڵگەکەماندا بچنەوە کەلەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و پارەوپول فەندی خۆیان بەرژەوندی گشتی دەخەنە مەترسییەوە ، بۆیە هەرچی زوە شاربەدەریان بکەن و بنکەو بارەگاکانیان پێدابخەن و نەهێڵن لەوە زیاترکۆمەڵگەکەمان توشی بەدڕەوشتی و هەڵدێرو لێکترازان بکەنەوە ، ئەرکی هەموو ڕێکخراوە مەدەنیە ڕەسەنەکانە بێنە مەیدان بۆدەرکردن و داخستنی ئەم ڕێکخراوە گوماناویە بێ مۆڵەتانەو خەباتی مەدەنیان لەدژدەست پێـبکەن چوونکە تائێستا یاسای ئەم وڵاتە ڕێ بەو بەدڕەوشتیە نادات کەئەوان کاری لەسەر دەکەن ، لەکۆتایدا ئەوەی جێگای پرسیارو تێڕامانە ! ئەوەیە کە دەپرسین ئاخۆ ئەوبەناو ڕێکخراوانە دەتوانن بڕۆن یاساو ڕێساو منهج بۆمناڵانی یەزیدی و مەسیحی و جولەکەو ئاینەکانی تردابنێن ؟! وەڵامەکەی بۆ خوێنەر بەجێدەهێڵین .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close