ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

زیاتر لە 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراق مانگانە موچە لە دەوڵەت وەردەگرن

زیاتر لە 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراق مانگانە موچە لە دەوڵەت وەردەگرن
باسک نێت
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:

وەزارەتی دارایی مانگانە (8 ترلیۆن) دینار وەكو موچەی دابین دەكات بۆ فەرمانبەرو خانەنشینان و ئەوانەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە موچە لە دەوڵەت وەردەگرن گەیشتوەتە زیاتر لە (4 ملیۆن و 200 هەزار) فەرمانبەر.

ژمارەی خانەنشینان زیاتر لە (3 ملیۆن) خانەنشینە.

ئەوانەی موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە زیاتر لە (3 ملیۆن) كەسە.

كۆی گشتی ئەوانەی موچە لە دەوڵەت وەردەگرن دەگاتە (10 ملیۆن 500 هەزار) سودمەند، موچەی ئەم سێ توێژە تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ بەتەواوەتی مسۆگەرە، بەوپێیەی داهاتی نەوت مانگانە زیاتر لە (6 ملیار) دۆلارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close