عێراقكوردستانهەواڵ

سودانی بە ئامادەبونی فەرماندە سەربازییەكانی هەرێم كۆبونەوەیەكی ئەمنی بەپەلەی ئەنجامداوە

سودانی بە ئامادەبونی فەرماندە سەربازییەكانی هەرێم كۆبونەوەیەكی ئەمنی بەپەلەی ئەنجامداوە
باسک نێت
نوسیگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنی کردووە، بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەو سەرکردە فەرماندە ئەمنییەکان و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغداد و سەرۆکی ئەرکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستانی عێراق (پێشمەرگە)، بۆ تاوتوێکردنی رووداوە خێرا پەرەسەندووەکان لە لایەنی سوریا و ئەو ئاستەنگانی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە، سودانی لە كۆبونەوەكەدا جەختیكردووە:

سنورە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت لەگەڵ سوریا، بەتەواوی پارێزراون، هێزەکان خاوەنی توانای بەرزن بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزەکردن.
تاقمە تیرۆریستییەکان توانای ئەنجامدانی هیچ هێرشێکیان لەسەر سنورەکان یان لەناو شارەکاندا نییە.

فەرمانكراوە لە مامەڵەیەكی توند بۆ هەر هەوڵێک زیان بە تێکدانی ئاسایشی سنورەکان بگەیەنێت.
بەدواداچون بۆ پێداویستییەکانی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی تەواو بۆیان دابین بكرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close