
دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی بەبرینداری دەستگیركران
“روبەڕوی ئاسایش بونەتەوەو (14) كیلۆ مادەی هۆشبەریان پێبووە”
باسک نێت – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی, دوای روبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش بە برینداری دەستگیرکران, كە (14)کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەشەكردووە, بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئەو ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجامداوە, روبەڕوبونەوەکەش كاتژمێر(9) بەیانی رویداوە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە