كوردستانهەواڵ

لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە زیاتر لە 31 هەزار کەس لە غەززە شەهیدبوون

تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، ئاماری گیان لەدەستدان بۆ زیاتر لە 31 هەزار کەس بەرزبووەوە.

تەندروستیی غەززە ئاماری گیان لەدەستدانی بڵاوکردەوە، کە تیایدا لە سەرەتای جەنگەوە تا ئەمڕۆ، 31 هەزار و 611 کەس گیانیان لەدەستداوە و 72 هەزار و 889 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هێشتا لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.

هاوکات بە پێی دواین ئاماریش لە ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە، هەزار و 139 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەستیپێکردووە، کە لە زنجیرەیەک هێرشی حەماس بوو بۆ سەر ئیسرائیل، لە ئێستاشدا بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چڕتر بوونەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close